سودانی جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی ڕاوێژکارییەکانی نێوان عێراق وسوریا دەکاتەوە
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران جەختی لە گرنگی ڕێزگرتن لە بیروباوەڕ و پیرۆزییەکانی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سووریا کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەست موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ هەینی پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سوریا ئەسعەد شەیبانی.
لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر هەڵوێستی ڕوون و پتەوی عێراق لەڕێزگرتن لەهەڵبژاردنەکانی گەلی سوریا، بەهەموو پێکهاتەکانییەوە و بایەخدان بە ئاسایش و سەقامگیری سوریا، کە ڕەنگدانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت، هەر لەم بارەوە جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی ڕاوێژی سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بەڕێوەبردنی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر، کە هەمەچەشنی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بپارێزێت، و ئاماژەی بە گرنگی ڕێزگرتن لە بیروباوەڕ و پیرۆزییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی سوریا کرد، و ڕەتکردنەوەی هەر هێرشێک یان پێشێلکارییەک لە دژی پێکهاتەکانیان.
هەروەها سودانی جەختی کردەوە لەسەر سەروەری و یەک پارچەیی خاکی سوریا و ڕەتکردنەوەی هەموو دەستێوەردانێک لە کاروباری سوریا، بەتایبەتی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات لە کۆنترۆڵ کردنی خاکی سوریا لە لایەن سوپای قەوارەی داگیرکەرەوە.
سودانی ئامادەیی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی سوریا و ئاوەدانکردنەوەی و پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییە پێویستییەکان لەو بوارەدا، و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، بەمەبستی بەدیهێنانی سەقامگیری لە پاڵپشتی کردنی ئاوەدانکردنەوەی سوریا و کارکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوتاری تائیفی.
