سودانی جەخت لەپشتیوانی حکومەت دەکاتەوە بۆ کەرتی پیشەسازی عێراق لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەخت لەسەر پشتیوانی حکومەت دەکاتەوە بۆ کەرتی پیشەسازی عێراق لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنان و کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، کارگەکانی کۆمپانیای عەرەبی یەکگرتووی بۆ پیشەسازی خۆراکی سنوردار کراو دەکاتەوە، کە دەکەوێتە ناحیەی مەحمودییە باشووری بەغداد لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی.
وتیشی سودانی کۆمپانیاکە و کارگەکانی و بەشە کارگێڕییەکانی بەسەر کردەوە و لەگەڵ کارمەندەکانی کۆبووەوە و گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد سەبارەت بە بەرهەم و ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە گرت، کە نوێنەرایەتی قۆناغی یەکەمی کارەکانی دەکات، هەروەها ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
سودانی ستایشی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی و کارمەندانی کۆمپانیاکەی کرد و جەختی لە ئامادەیی حکوومەتی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکی پێویست بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە قۆناغی دووەمی فراوانکردن و بەرهەمهێنانەوە و ستایشی کارگەکەی کرد، کە نوێنەرایەتی یەکێک لەو وێستگانە دەکات کە شانازی پێوە دەکەین، چونکە بە تایبەتمەندییە مۆدێرنەکان دروستکراوە و جەختی لە پابەندبوونی حکومەت کردەوە بۆ پشتگیریکردنی ئەزموونە سەرکەوتووەکانی کەرتی تایبەت لە دامەزراندنی هێڵی بەرهەمهێنانی مۆدێرن، و ڕۆڵی گرنگی وەک هاوبەشێکی ڕاستەقینە لە پێشخستنی ئابووری نیشتمانیدا.
قۆناغی یەکەمی تەواوکراو بریتییە لە دووکارگەی شیرەمەنی و نۆدلز، لەسەر ڕووبەرێک دروستکراون نوێنەرایەتی (20%)ی کۆی ڕووبەری (123) دۆنوم دەکات، و قەبارەی گشتی وەبەرهێنانەکە گەیشتە (128) ملیار دینار، کۆمپانیاکە پلانی هەیە کرێکارەکانی بۆ زیاتر لە هەزار کرێکار زیاد بکات، بازاڕی ناوخۆیی دەکاتە ئامانج بۆ بەرهەمهێنان، هەروەها بیر لە ئۆفەری هەناردەکردن بۆ چەند وڵاتێکی دراوسێ دەکاتەوە.
