سودانی جەخت لەڕۆڵی چالاکانەی هۆزەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بنیاتنان و پشتیوانیکردن لەسەروەری دەوڵەت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، داوا لە هۆزەکان دەکات کۆتایی بە ململانێی خێڵەکێکان بهێنن و پاڵپشتی حکومەت بکەن لە پتەوکردنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بیرۆکەی تێکدەرانە،جەختیشیکردەوە لەڕۆڵی چالاکانەی هۆزەکانی عێراق دەکاتەوە بۆ بنیاتنان و پشتیوانیکردن لەسەروەری دەوڵەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرپەرشتی کۆنفرانسی گشتی هۆزەکانی هەموو سەرۆک هۆزەکانی عێراق کرد کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێکخرابوو".
سەرۆک وەزیران لەوتارێکدا جەختی لەڕۆڵی چالاکانەی هۆزەکانی عێراق کردەوە لەبنیاتنان و پشتیوانیکردن لەسەروەری دەوڵەت و یاساکانی و پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایش و ئاماژەی بەڕۆڵی هۆزەکانی سەرجەم ناوچەکانی وڵاتی کرد لەڕووبەڕووبوونەوەی چەتەکانی داعش و پاراستنی وڵات، و ئاماژەی بەوەدا کە بەرنامەی حکومەت پێگەیەکی تایبەتی بۆ هۆزەکان تەرخان کردووە، بەهۆی گرنگی ڕۆڵیان و بەشداری کردنی ڕۆڵەکانیان لەبەدیهێنانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و پشتیوانیکردن لەو پڕۆژە نیشتمانییەی حکومەت پەیڕەوی دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنه وەزیران ئاماژەی بە گرنگی پاڵپشتی هۆزەکان کرد لە ڕێگەی پشتیوانی کردندنەوو لە هەوڵەکانی حکومەت کە چەندین پڕۆژەی دەستپێکرد و ئەوانەی ڕاگیرابوو دووبارە دەستی پێکرایەوە، هەروەها پاکێجێکی گەورەی چاکسازی دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی کە دەیان ساڵ درێژەی کێشا و وڵاتەکەی خستە گۆشەی تاک ئابوورییەوە.
وتیشی هۆزەکان یەکێکن لە گرنگترین پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان کە نوێنەرایەتی چەتتر و ناونیشانێکی گرنگ دەکەم، ئەمەش گوزارشت لە نیشتیمانپەروەریان دەکات.
ئەمانەی خوارەوە دەقی وتارەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
?هەڵوێستی هۆزەکانمان لە پتەوکردنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش و پشتیوانیکردنی دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕوونە.
?بەرنامەی حکومەت بەزۆری لەسەر لایەنی خزمەتگوزاری دامەزراوە و پاڵپشتی هۆزەکان یارمەتیدەر بوو بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان.
?کشتوکاڵ لە ڕێگەی دەستپێکردنی پڕۆژەی ئاودێری مۆدێرن و دابینکردنی پێداویستی بۆ جووتیاران و بەرهەمهێنەران پاڵپشتی و گرنگیی لەلایەن حکومەتەوە وەرگرتووە.
?فەرمانی دابینکردنی سەرجەم شایستەکانی تایبەت بە بازاڕکردنی دانەوێڵەی کشتوکاڵی دەکەین، بەبێ دواکەوتن و نۆژەنکردنەوەی گوندەکان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنەر بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەسەندن.
?حکومەت گرنگی بە پیشەسازی داوە و لەچوارچێوەی پلانێکی گشتگیردا کاری کردووە بۆ خۆماڵیکردنی پیشەسازی و بەڕێوەبردنی کارگەکان لە ژێر دروشمی ( لە عێراق دروستکراوە)
?پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانمان دەستپێکرد کە یەکێکە لەپڕۆژە هەرە گرنگەکانی ناوچەکە و زیادەڕەوی ناکەین ئەگەر بڵێین لەجیهاندا پڕۆژەی یەکخراو لەبوارە جیاجیاکاندا لەخۆدەگرێت.
?ئێمە هەنگاوی گەورەمان ناوە لەبواری چاکسازیدا و دەمانەوێت هۆزەکانمان بەشداری تێدا بکەن و پشتیوانییان لێبکەن چونکە ئەوان ژیانەوەیەکی گشتگیریان دامەزراندووە کە ئێستا و ئایندەی عێراق دەگۆڕێت.
?داوا لە سەرۆک هۆز و کەسایەتییەکان دەکەین لە پارێزگاکان بەشداری بکەن لە پاڵپشتیکردنی بەردەوامی کارەکانی کۆمپانیاکان لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.
?دەمانەوێت هۆزەکانمان ڕۆڵی ئەمڕۆیان دوو هێندە بکەن لە پشتگیریکردنی دەوڵەت و یاساکانی.
?دەبێت هۆزەکان بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکیانەی کە بێتاوانان دەبێتە قوربانی و کۆتایی بە دەرکەوتە نەرێنییەکان بهێنن.
?دەبێت هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان بکەین بۆ لێپرسینەوە لە پێشێلکاران، و لەخۆیان نەگرین و بیاندەینە دادگا، چونکە ئاسایشی وڵات لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
? هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هۆزەکان بەرز دەنرخێنین بۆ ئەو گرنگییەی کە دەیدەن بە هۆزە بەڕێزەکانمان و سەرکردەکانیان.
?ئێمە جەخت لەسەر پێویستی ئاسانکاری بۆ سەرۆک هۆزەکان دەکەینەوە و یارمەتیان دەدەین لە ئەنجامدانی ئەرکە کۆمەڵایەتی و فەرمییەکانیان.
? کارەساتی ماددە هۆشبەرەکان زۆرێک لە منداڵەکانمان دەکوژێت و تاوانی لێکەوتووەتەوە، ئێمە پشت بە سەرۆک هۆزەکانمان دەبەستین بۆ پشتگیری کردنی دەوڵەت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.
?پێویستە ڕۆڵەکانی هۆزەکانمان بپارێزین لە دژی دەنگە ئاژاوەگێڕەکان، کە دەیانەوێت پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵاتەکەمان بۆ مەبەستی تائیفی و نەژادی پارچە پارچە بکەن.
?حکومەت بە پرەنسیپی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد لە ڕێگەی هەڵوێست و هێزەوە لە بڕیارداندا دوور لە و هەست و سۆز.
? سیاسەتی هاوسەنگی حکومەتی عێراقی پتەوکرد و تارمایی هێرش و سوتانی بە ئاگری شەڕێک لێ دوورخستەوە کە دەیانویست هەموو وڵاتانی ناوچەکە بسووتێنن.
