سودانی: حکومەتی فیدڕاڵی عیراق تەوای هەوڵی خۆی دەخاتەگەر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاداری 2025، محەمەد شیاع سودانی سه رۆک وەزیرانی عێراق، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئالپ ئەرسلان بایراکتار وەزیری وزه و سامانه سروشتییەکانی تورکیا،دڵنیای دەدات تەواوی هەوڵیان داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێم و گووتی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لە گفتوگۆداین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و کێشەکان بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت.
ئەم لێدوانەی سودانی لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا هات کە تیایدا چەند دۆسیەیەکی گرنگیان تاوتوێ کرد لەوانە:
1- بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.
2- هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و زیادکردنی هاوردەکردنی کارەبا.
3- پڕۆژەی ڕێگای ستراتیژی گەشەپێدان کە بەدەرفەتێکی گەورەی وەبەرهێنان بۆ هەردوو وڵات دادەنێت.
4- پەرەپێدانی هاوکاری لەبواری بازرگانی کردنی ئاوی عێراق.
