سودانی داوا لە کەرتی تایبەتی عومان دەکات هەلی کار بۆ گەنجانی عێراق بڕەخسێنن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەڵتەنەی عومان بەرز دەنەرخێنێت و بانگهيشتی کەرتی تایبەتی عومان دەکات بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئەلسەعید، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرەو سەڵتەنە عومان بەڕێکەوت.
وتیشی سودانی لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد دووپاتی کردەوە، کە لە سەردانەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت و ئامانجی سەرەکی بریتییە لە فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی عێراق و عومان.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە پێش سەردانەکە ئامادەکاری و کۆبوونەوەی هاوبەشی چەند لیژنەیەک بەڕێوەچووە، لە ئەنجامدا چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن ئامادەکرا لەم بوارانە: وزە و گەشتوگوزار و هەڵگرتن و پاڵاوتنی نەوت و خۆجێیکردنی پیشەسازی بەرگری و گواستنەوەی دەریایی و بەڕێوەبردنی بەندەر، توێژینەوەی زانستی و هاوکاری پەروەردەیی و دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارستانی و وەرزش و لاوان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەرەپێدانی هەناردەکردن، پێشخستنی کێبڕکێ و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری، هاوکاری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی، و پەیوەندییەکان، و لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عومان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ئاڕاستەی حکومەت کردەوە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ براکانی لە ڕێگەی هاوبەشی دوولایەنە و فرەلایەنە و پەسەندکردنی دیپلۆماسی بەرهەمدار و ستایشی هەڵوێستی پشتیوانانەی براکانمان لە سەڵتەنەی عومان کرد، لەسەر ئاستی فەرمی و جەماوەری پاڵپشت بۆ عێراق و هاوکارییەکانیان بە درێژایی ئەو تەحەددایانەی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی بووەتەوە.
سودانی تیشکی خستە سەر سەقامگیری عێراق و هەڵوێستە ڕوون و پرەنسیپییەکانی لە گۆڕەپانی ناوچەکە و ڕۆڵی لە سەقامگیرکردنی ناوچەکەدا، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو ڕێنێسانسە شارستانی و گەشەپێدانەی کە بەخۆیەوە دەیبینێت، و تیایدا برایانی عومانی لە وڵاتانی عەرەبیدا ڕۆڵێکی دیار دەگێڕن لە پێشخستنی گەشەپێدان و بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە دەرفەتە بەردەستەکان و بنیاتنانی هاوبەشی درێژخایەن.
سودانی بانگهێشتی کەرتی تایبەتی عومانی کرد بۆ هاوکاری کردنی هاوتا عێراقییەکەی لە هەموو بوارەکاندا و هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنێت، لە کاتێکدا کەرتی گەنجانمان پڕە لە ئەزموون و هێز و پاڵنەرە بەرەو داهاتوویەکی ئومێدبەخش و ئەزموونی سەرکەوتوو.
