سودانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان دەكات بۆ بەشداری كارا و هۆشیارانەیان لە هەڵبژاردنەكاندا
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆك ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەكان كرد بۆ بەشداری كارا و هۆشیارانەیان لە هەڵبژاردنەكاندا.
سودانی لە تویتێكدا لە پلاتفۆرمی (ئێكس) نوسیویەتی: برایان و خوشكانی هێزە ئەمنی و سەربازییە قارەمانەكانمان، سەرەتا پیرۆزباییتان لێدەكەین بۆ جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكەتان و بەشداری كارا و هۆشیارانەتان لە هەڵبژاردنەكاندا، و هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆتان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوودا.
وتیشی: لە ئەم ساتە وەرچەرخانەدا دووپاتیدەكەینەوە كە ئەركی نیشتمانیمان وای لێدەكات ژینگەیەكی هەڵبژاردنی ئارام و سەقامگیر دابین بكەین، و پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەر پێشێلكاری یان كاریگەرییەك بپارێزین، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ لە ئاسایش و سەقامگیری بەدەستهاتووە بەرهەمی هۆشیاری و پابەندبوون و قوربانیدانەكانتانە، و ئەوەش وایكردووە هێزەكانمان ببنە نموونەیەكی جوان.
رونیشیكردەوە: با لە ئاستی ئەو متمانەیەدا بین كە گەلەكەمان پێی بەخشیووین، و با ڕۆژی هەڵبژاردن بكەینە ڕۆژێك كە دەربڕی هۆشیاری كارمەندانی ئەمنیمان و دڵسۆزییان بۆ نیشتمانەكەیان بێت، و با ئەم هەڵبژاردنانە بكەینە نموونەیەك لە پابەندبوون، و پەیڕەوكردن، و هۆشیاری، و بەرگریكردن لە مافی هاوڵاتیان بۆ جێبەجێكردنی شایستەیی دەستوورییان.
سودانی لە كۆتاییدا وتی: خوای گەورە هێزە چەكدار و ئەمنییەكانمان بە هەموو جۆرەكانیانەوە بپارێزێت، و ڕەحمەت لە شەهیدە نەمرەكانمان بكات، و بریندارەكانمان شیفا بدات، و عێراق و خەڵكەكەی لە هەموو خراپەیەك بپارێزێت.

