سودانی ستایشی قارەمانێتی هێزەکانی دژە تیرۆر دەکات و پاڵپشتی حکومەت بۆ هێزە ئەمنییەکان دووپات دەکاتەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆر لەگەڵ ئەفسەران و جەنگاوەران بەشداری بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ ئەفسەران و چەکداران لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆر بەشداری کرد لە بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
سودانی پاڵەوانێتی و قوربانیدانی قارەمانانەی دەزگای دژە تیرۆری وەبیرهێنایەوە کە ناوەندی یەکەمی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بوون و ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتییان ئەنجامدا و تا ئێستاش بەردەوامن لە سزادانی تیرۆریستان، و ئەو ئۆپەراسیۆنەیشی بەرز نرخاند کە هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر توانیویان تیرۆریستێک بەناوی ئەبو خەدیجە سزا بدەن ئەمەش هەموو دەزگا ئەمنییەکان شانازی پێوە دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر بایەخدانی حکومەت کردەوە بۆ پشتیوانی کردنی هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەی بەوەدا کە هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دەزگایە باشترین بەڵگەیە بۆ پێگەی دەزگاکە و ئەرکی ئێمە پاراستنی ئەم پلەیەیە بە ئامادەباشی و پلانی هەمیشەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوە و شانە تێکشکاوەکانی داعش و گەیشتن بەو ئامانجەی کە ئەم دەزگایە بۆی پێکهێنراوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە.
سودانی جەختی لە پێویستی دەستەبەرکردنی مافەکانی بنەماڵەی شەهیدان و دڵنیابوون لە وەرگرتنی هەموو شایستەکانیان کردەوە، و پەیوەندیکردن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە هەموو بۆنەیەکدا، کە ئەمەش بەشێکی بچووکە لە وەفاداری بۆ ئەم قوربانییە بەنرخانە و جەختی کردەوە لەسەر چاودێری کردنی بریندارانی دەزگاکە و تێپەڕاندنی هەر ئاستەنگێک کە ڕەنگە ڕێگری لە وەرگرتنی مافەکانیان بکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە:
? قوربانیدانی دەزگاکە و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیکە، ئەزموونێکی بەرفراوانی پێبەخشیوە و لە پێشەنگی هێزەکانی دژە تیرۆری ناوچەکە دایناون.
? دەمانەوێت سەرکردایەتی دەزگای دژە تیرۆر گرنگی بە ئەندامەکانی بدات لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی ماف و شوێنی نیشتەجێبوون و جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا.
? حکومەت کار دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان و کەلوپەل بۆ ئەوەی کارمەندەکان بتوانن ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە بەپێی پێویست جێبەجێ بکەن.
? دەزگای دژە تیرۆر هەنگاوی گرنگی ناوە لە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ ئەندامەکانی و بەمزووانە زەوی نیشتەجێبوون بە خزمەتگوزارییەوە لە نەهروان دابەش دەکرێت.
