سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکانی بەسرە دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکانی بەسرە دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد، کە نوێنەرانی کۆمپانیا نەوتییەکان و بەڵێندەرانی لاوەکی لە ژمارەیەک پڕۆژەی نەوتی لە بەسره کار دەکەن لەخۆگرت.
وتیشی سودانی گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی ورد گرت لەسەر سروشتی کارەکە و دیارترین ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی کاری کۆمپانیاکان و بەڵێندەرانی لاوەکی دەبنەوە، سەبارەت بە پڕۆژەکان و گرێبەستەکانی مۆڵەتدان.
ئاماژەی بەوەدا سودانی فەرمانی ئامادەکردنی لێکۆڵینەوەیەکی وردی کرد لەسەر سروشتی ئەو ئاستەنگانە و دیارترین ئەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی کارکردن دەبنەوە، هەروەها فەرمانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی کرد، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم وەزارەتەکان و کەرتە پەیوەندیدارەکان کە ئاماژەیان پێکرا سەبارەت بە کێشە و ئاستەنگەکان لەگەڵ ئامادەبوونی بەڵێندەرانی لاوەکی یان نوێنەرەکانیان، لە کاتی کۆبوونەوەکەدا لیستی هەرە بەربەستە دیارەکان دەخرێنەڕوو، و بەشێوەیەکی ورد لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی و پێشکەشی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردنی.
