سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێ کردنی داڕشتنی کۆمپانیا حکومییەکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی دووەمی کرد کە تەرخانکرابوو بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆسەی داڕشتن و ڕێکخستنی کۆمپانیا حکومییەکان.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژەی بە گرنگی ئەم پرۆسەیە و ئەو ڕۆڵە کرد کە نوێنەرایەتی ناوەڕۆکی چاکسازیی ئابووری دەکات، بە شێوەیەک کە کۆمپانیاکان دەخاتە ژێر بناغە و ستانداردە ئابوورییە دروستەکان و جەختی لەوە کردەوە ئەم هەنگاوە دەکەوێتە ناوەڕۆکی ئامانجی ستراتیژییەوە کە نوێنەرایەتی بەرزکردنەوەی داهاتی نا نەوتی دەکات لە بەرهەم و داهاتی نیشتمانیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیار هاتە ئاراوە کە بنەمای گشتی بۆ بەڕێوەچوونی چاکسازی دارایی و ئابووری کۆمپانیاکان و دڕاشتنیان لەخۆ دەگرت، بە شێوەیەک کە ئابووری نیشتمانی و سەقامگیری باشتر دەکات.
