سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ پلانەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ بەبازاڕکردنی دانەوێڵە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ بەدواداچوون بۆ پلانەکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ بەبازاڕکردنی دانەوێڵە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە وەزیری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە و ژمارەیەک ڕاوێژکاری لەخۆگرت.
وتیشی له میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری بازرگانی پێداچوونەوەی بە پلانەکانی وەزارەت کرد بۆ وەرزی داهاتووی بەبازاڕکردن، هەروەها گفتوگۆ لەسەر میکانیزم و نرخەکانی کڕین و فرۆشتنی گەنمیش لە ناوخۆدا کرا، لەگەڵ توانای هەناردەکردنی ئەو زیادەیە لەچوارچێوەی ئامادەیی هەندێک وڵات بۆ هاوردەکردنی، جگە لە هەناردەکردنی هەندێک بەرهەمی دیکەی عێراقی.
ڕوونیشیکردەوە لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا پرسی کارگە حکومی و ئەهلییەکانی ئارد و توانای لەخۆگرتن و پرۆسەی دروستکردنی سایلۆی نوێ و ئەگەری جێبەجێکردنیان، چ لەلایەن حکومەتەوە بێت یان بە بەشداری کەرتی تایبەت و پرسی توانای عەمبارکردنی وەزارەت تاوتوێ کرا.
