سودانی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانی سەرەخۆشی لە مەرجەعی باڵا سەید سیستانی کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوسەرەکەی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، کۆچی دوایی سەییدە علوییە هاوسەری مەرجەعى باڵای ئایینی سەماحەتی ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی حوسێنی سیستانی بۆ گەلەکەمان و جیهانی ئیسلامی ڕادەگەیەنین.
وتیشی بەم بۆنە پڕ لە ئازارەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی سەماحەتی مەرجەعی باڵا و هەردوو کوڕەکەی سەماحەتی سەید محەمەد ڕەزا و سەماحەتی سەید محەمەد باقر و بنەماڵە بەڕێزەکەیان و بنەماڵەی ئایەتوڵڵا عوزما موجەدد شیرازی دەکەین، داواکارین لە خودای مەزن پاداشتی کۆچکردوو بداتەوە لە بەرامبەر کارە چاکەکانی و لێی خۆش بێت و دڵنەوایی و ئارامی بە بنەماڵە و کەس و کار و خۆشەویستانی ببەخشێت.
