سودانی: شۆڕشی بيت ساتی لەدایکبوونى عێراقێکی نوێ بوو
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە یادی شۆڕشی بیستی وەبیرهێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو شۆڕشە نوێنەرایەتی گرنگترین و کاریگەرترین ڕووداوی مێژووی هاوچەرخی عێراق دەکات.
سەرۆک وەزیران لەسەر پلاتفۆرمی (X)، کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند بە شانازییەوە، ئەمڕۆ یادی شۆڕشی بیستەم دەکەینەوە، کە نوێنەرایەتی یەکێک لە ڕووداوە گرنگ و کاریگەرەکانی مێژووی هاوچەرخی عێراقی دەکات، 105 ساڵ لەمەوبەر هۆزە عێراقییەکان لە ڕومێسە و شارەکانی فوراتی ناوەڕاست و شارەکانی تری عێراق لە شۆڕشێکی گەورەدا بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵاتی داگیرکاری، بە پاڵپشتی فەتوایەک و پشتگیری مەرجەعییەتی ئایینی ڕاپەڕین.
وتیشی ئەو شۆڕشە هەمیشەییە بەشدار بوو لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی مۆدێرن و سەربەخۆ و خاوەن سەروەری، لە سایەی قوربانیدانی گەلەکەمان مێژوویەکی نوێی بۆ عێراق هێنایە کایەوە، ئێمەش تا ئێستا لەسەر وردەکارییەکانی دەژین، کە هانمان دەدات بۆ کارکردن، لە پێناو پاراستنی شکۆمەندی و سەروەری و سەربەخۆیی هەمیشەیی وڵاتەکەمان.

