سودانی:عێراق چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری دەبینێت و بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی رژێمی بەعسی پێشوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە دوای رووخانی رژێمی بەعس عێراق
چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری دەبینێت و بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانە:-
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبانەوە
گەلی عێراقی بەڕێزمان
لە مانگی نیسانی ئەمساڵماندا، عێراق تەندروستی و دەستپێکی شارستانیەتی مێژوویی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە و چێژ لە ئاسایش و سەقامگیری دەبینێت و بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە، ئەم دەستکەوتانە لە ڕێگەی گەشتێکی درێژخایەنی قوربانیدان و ئارامگرتن و خەبات لە دژی ستەمکاری بەدەست هاتوون، کە تێیدا گەلەکەمان قوربانییەکی زۆری دا و کاروانی شەهیدان پڕ بوو لە باشترین ژن و پیاو.
دیکتاتۆریەت دوایی ئەوە ڕووخا، کە وڵاتی نوقمی ستەم و نادادپەروەری و شەڕ و ململانێی خوێناوی کرد و بووە هۆی گۆشەگیری و دوژمنایەتی و ڕق و کینە لە ناوچەکەدا، بە ئەمەش گەلەکەمان مەرگ و هەژاری و دواکەوتوویی و نەخۆشی چنییەوە و لەسەر ڕێگای ئازادیدا ژمارەیەک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ئیسلامی و نشتیمانیمان لەدەستدا، کە لەم ڕۆژەدا یادیان دەکەینەوە بە تایبەتی لە ساڵیادی شەهیدبوونی، ئایەتوڵا عوزما سەید محەمەد باقر ئەلسەدر، کە تاوانی لە سێدارەدانی نوێنەرایەتی پەڵەیەکی ڕەشی کرد بە ناوچاوانی ڕژێمی بەعسەوە.
گەلەکەمان چارەنووسی خۆی هەڵبژارد دوای ڕووخانی ڕژێم، لە ڕێگەی خۆڕاگری و سووربوونەوە، کە وێنەیەکی گەشی بۆ داهاتووی خۆی دروستکرد و بەرەنگاری تیرۆر بووەوە و دەستووری هەمیشەیی خۆیی نووسی و نوێنەری خۆی لە پەرلەمان و حکومەتە نشتیمانییەکان هەڵبژارد، دواتر هێزەکانی خراپەکاری گەڕانەوە بۆ ئەوەی لە بەرگی داعشی باوەڕپێنەکراودا دەربکەون، بۆیە عێراقییەکان جارێکی دیکە ڕیزەکانیان بەهێزکردەوە و پابەندبوونی خۆیان بە خاک و ژیانەوە بە شێوەیەکی بێ هاوتا نیشان دا.
گەشتی بیست و یەک ساڵی ڕابردوو باشترین بەڵگەنامە بووە لەسەر یەکگرتوویی عێراقییەکان و پشتڕاستکردنەوەی پێکەوەژیان بە هەموو پێکهاتەکانەوە، ئەمڕۆ لە سایەی حکومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانیدا ئێمە پێکەوە هەنگاو دەنێین بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووی بنیاتنانی ئابووری و چاکسازی گشتگیر و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و مەدەنی و چەسپاندنی ماف و سەقامگیری لە ڕێپێوانێکی باشدا و تێڕوانینێک دەردەبڕێت کە لەلایەن بەرنامەی حکومەتەکەمانەوە دانراوە لە ژێر ڕۆشنایی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و خواست و هیواکانیان بۆ وڵاتەکەیان.
درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق
نەمری و شکۆمەندی بۆ هەموو قوربانیانی ستەم و تیرۆر
محەمەد شەیاع سودانی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
9ی نیسانی 2024

