سودانی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە گومانەکانی بە قاچاخ بردنی نەوتی عێراق
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە گومانەکانی بە قاچاخ بردنی نەوتی عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی کرد، لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت، بە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە پەویوەستە بە گومانی گەندەڵی لە تێکەڵکردن و بە قاچاخ بردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە بەندەرەکانی عێراق بێت یان لەچوارچێوەی ئاوی هەرێمی.
وتیشی سودانی جەختی کردەوە کە پێویستە کەمتەرخەمی نەکرێت لەم بابەتەدا، هەروەها لیژنەکە ڕاسپاردەکانی خۆی، لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە، پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا و دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ ئابووری نیشتمانی و پاراستنی سامانی گشتی.
