سودانی فەرمانی کرد پرۆژەکانی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری لەشارۆچکەی سادق لەبەسڕە فراوانتر بکرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی کرد پرۆژەکانی تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری لەشارۆچکەی سادق لەپارێزگای بەسڕە فراوانتر بکرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی کرد لە شاندێکی خەڵکی قەزای سادق لە پارێزگای بەسره.
وتیشی"سودانی گوێی لە پێشکەشکردنێکی گشتگیر گرت کە شاندەکە پێشکەشی کرد، سەبارەت بە دۆخی خزمەتگوزاری و گوزەران و کێشە و گرفتی هاوولاتیان لە قەزاکە، و دیارترین ئەو دۆسیانەی کە قەزاکە پێویستی پێیەتی و خواستی ڕۆڵەکانی لە ئەدای دەزگا خزمەتگوزارییەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی ڕاگەیەندراوەکە فەرمانی کرد کاری تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری لەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا فراوانتر بکرێت، لەپێناو بەرژەوەندییەکانی قەزاکە، ئەمەش پاش ئاشکراکردنی پێداویستییەکان و ژێرخان بەگوێرەی گرنگییەکان، بەتایبەتی لەڕووی خزمەتگوزارییە پێویستەکانەوە کە قەزای سادق پێویستی پێیەتی.
لەڕووی خزمەتگوزارییەکانی هەردوو کەرتی تەندروستی و پەروەردەوە، بەڕێزیان فەرمانی ناردنی شاندێکی کرد بۆ قەزاکە کە لە بەڕێزان هەردوو بریکاری وەزارتی تەندروستی و پەروەردە پێکبێت، بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی قەزاکە لەڕووی بنکەی تەندروستی و بینای قوتابخانەکانەوە، هەروەها بەدواداچوون بکرێت بۆ دامەزراندنی گەنجانی قەزاکە لەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە پارێزگاکەدا کاردەکەن.
