سودانی فەرمانی کرد ڕۆژانە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو ڕێوشوێنانە پێشکەش بکرێت کەبۆ پرۆژەی شاری نوێی سەدڕ گیراونەتەبەر
ئهمڕۆ دووشهممه، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سودانی فەرمانی کرد ڕۆژانە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو ڕێوشوێنانە پێشکەش بکرێت کەبۆ پرۆژەی شاری نوێی سەدڕ گیراونەتەبەر
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە ئاژانسی "موتەڵع"بەدوداچوونی بۆ کردووە تێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئهمڕۆ دووشهممه، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی لیژنەی باڵای پڕۆژەی شاری سەدری نوێی کرد و تێیدا بەدواداچوونی بۆ دوایین ڕێوشوێن و هەنگاوەکان کرد لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پڕۆژەکە".
ههر له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ڕێوشوێنەکانی ڕەوانەکردنی پڕۆژەکە و پێکهاتەکانی ژێرخانی شارەکە و ئەوەی پەیوەستە بە قۆناغی یەکەم کە (11) هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت تاوتوێکرا، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە لە دانیشتنی 26ی تشرینی دووەمی 2024 لەو بارەیەوە درا".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه سهرۆك وهزیران فەرمانی کرد" ڕۆژانە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەو ڕێوشوێنانە پێشکەش بکرێت کە گیراونەتەبەر، هەروەها ناردنی بانگهێشتنامەی راستەوخۆ بۆ کۆمپانیاکانی ڕاوێژکاری بۆ ئەوەی ئەرکی راوێژکاری بۆ پڕۆژەکە و پێکهاتەکانی شارە نوێیەکە لە ئەستۆ بگرن".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژهی بۆ ئهوهیش كردووه كه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەکەدا هەردوو ڕاوێژکاری تەکنیکی و ڕاوێژکاری ئابووری ڕاسپارد، بۆ کارکردن لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنانی نیشتیمانی، بەمەبەستی ئامادەکردنی مۆدێلی وەبەرهێنان بۆ قۆناغی یەکەم و قۆناغی دووەم کە (49) هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، و یەکلایکردنەوەی شوێنە دێرینەکان و دیاریکردنی شوێنە پەیوەندیدارەکان و دیاریکردنی مۆدێلی تایبەت بە وێستگەکانی کارەبای شارە نوێکە".
