سودانی لە ڕۆژی سەرکەوتندا: ئێمە بڕیارمانداوە بەردەوام بین لە خزمەتکردنی گەلەکەمان
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی، جەختیکردەوە: لەسەر بەردەوامبوونی پێشکەوتن لە بوارە جیاوازەکانی گەشەپێدان و ڕایگەیاند: کە بە وڵاتەکەمان شانازی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا دەکەین.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نوسینگەی ڕاگەیاندنیەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی موتەڵع نێردراوە، ریگەیاند: هەشت ساڵ لەمەوبەر عێراقییەکان سەرکەوتن و ئاڵای عێراق لەسەر خاکی ئازادکراو لە چنگ تیرۆری تەکفیری و تاریکپەرست بەرزركرایەوە.
هەروەها وتی: شانازی دەکەین بەو بەها نیشتمانی و جیهادییانەی کە ڕۆڵە بە ئەمەکەکانی لە هەموو پێکهاتەکانی گەلە برایەکانمان لە یەک جەستەدا کۆکردەوە کە خۆشەویستی عێراق لە دڵیاندا لێدەدات، کە تێیدا پیاوەکانمان سەروەری و کەرامەتیان چەسپاند لەسەر هەر بستێک کە تیرۆری شکستخواردوو و تێکشکاو هەوڵیدەدا بۆ دەوڵەتی خورافە و تەکفیر و دەجال دایبڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: فەتوای پیرۆزی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی یەکێک بوو لە گرنگترین ئەو هۆکارانەی کە بەشداربوون لە بەرزکردنەوەی ورە تا گەیشتن بە ڕۆژی سەرکەوتنی یەکجاری و مسۆگەر، هەروەها پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەکانمان ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە لە عێراقدا پیاوانێک هەن کە شکست پێهێنانیان مەحاڵە، ئەوانەی خەیاڵی خەونبینانیان بە دابەشکردن و هەڵوەشاندنەوەی ئەم وڵاتە پارێزراوە لە گۆڕنا.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی کردەوە: كە هیچ بوارێک لەبەردەم ڕێکخراوەکانی تیرۆر و ڕق و تاواندا نییە کە لەو تاوانە دڕندانەی دەرباز بن کە بەرامبەر عێراقییەکان بە هەموو چین و توێژەکانیانەوە ئەنجامیان داوە.
وتیشی: بەهۆی قوربانیدانی شەهیدە نەمرەکانمانەوە ئێمە لە سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا دەژین و دەست دەکەین بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و پارێزگاری لە بووژانەوەکەی دەکەین،و جەختیشیکردەوە: ئێمە پێداگرین لەسەر بەردەوامبوون لە کاروانی خزمەتکردنی گەلەکەمان و وڵاتێک بۆ ڕۆڵەی ئەو پاڵەوانانە بنیاد دەنێین کە بەنرخترین شتیان لە پێناویدا بەخشی.
راشیگەیاند: لە هەموو بوارەکانی گەشەپێدان بەردەوام دەبین لە پێشکەوتن و بە وڵاتەکەمان شانازی بەسەر هەموو نەتەوەکاندا دەکەین چونکە وڵاتی شەهیدان و پێغەمبەران و ئیمامان و ئەولیایە و وڵاتی ئەو سوارچاکانەیە کە تیرۆریان تێکشکاند و بنبڕیان کرد.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختیکردەوە: لەسەر گرنگی یەکخستنی هەڵوێستەکان و بەهێزکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و کارکردن و پشتیوانیکردنی سەقامگیری، کە بەهۆیەوە کاروانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەستی پێکردووە.
لە کۆتاییدا وتی: پەرۆشی و پشتیوانیمان بۆ هێزە ئەمنییەکانمان نوێ دەکەینەوە کە هەموو بستێکی خاکی عێراقی خۆشەویستمان دەپارێزن و لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریدا قوربانی دەدەن.
