سودانی لەئەنقەرەوە: حکومەتەکەی نەتانیاهۆ هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە بکێشێتە ناو شەڕەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووپاتیکردەوە کە حکومەتەکەی نەتانیاهۆ هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە بکێشێتە ناو شەڕەوە.
سەرۆک وەزیران لەچەند لێدوانێک لە میانی میوانداریکردنی لە بەرنامەیەکدا کە ئانادۆڵو لە ژێر ناوی "میحوەر: پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا" ڕێکیخستبوو،وموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند، "دەمانەوێت پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق بەشێک بن لە هاوکێشەی سەقامگیریی ناوچەکە"، ڕوونیشیکردەوە کە ڕێگای گەشەپێدان بە سەرکردایەتی عێراق و تورکیا یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وتیشی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ هەوڵدەدات هەموو ناوچەکە بکێشێتە ناو شەڕەوە، ئاماژەیشیدا بە ئاماژەدان بەوەی: "تورکیا بۆ ئێمە وڵاتێکی زۆر گرنگە، و دەمانەوێت پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا بەشێک بن لە هاوکێشەی سەقامگیری ناوچەکە".
وتیشی، پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت بۆ تورکیا.
