سودانی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی یاریدەدەری بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری فریاکەوتن لیوا ڕوبەیعى دەگێڕێت
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شەیاع سودانی، ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی یاریدەدەری بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری فریاکەوتن لیوا محەمەد خالد ئڕحەیم ڕوبەیعى گێڕا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی یاریدەدەری بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری فریاکەوتن لیوا محەمەد خالد ئڕحەیم ڕوبەیعى ڕادەگەیەنێت کە بە جەڵتەی دڵ لە کاتی ئەرکدا گیانی لەدەستدا.
سەرۆک وەزیران وتیشی بەم کۆچکردنە شەرەفمەندانە، هێزە ئەمنییەکانمان سەرباز و سەرکردەیەکی ئەمنییان لەدەستدا کە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەی تەرخانکرد.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوکاران و ئازیزانی کۆچکردوو دەکەین.
