سودانی هاوسۆزی عێراق لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵمیری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی هاوسۆزی عێراقی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپاتکردەوە.
سەرۆک وەزیران لەبڵاوکراوەیەکدا لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نووسیویەتی،لەبەر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەجیا پەیوەندیمان لەگەڵ هەر یەک لە میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجامدا، هاوسۆزی عێراق"ـمان لەگەڵ دەوڵەتی قەتەر دووپات کردەوە.
وتیشی هەروەها جەختمان کردەوە لەسەر سەروەری و ئاسایشی و پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەنگاوی زیاتر، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی پەرەسندنی هەڵوێستەکان و ناوچەکە بخاتە بەردەم مەترسییەک، کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە سەرانسەری جیهان بکات.
ئەمەش دەقی بڵاوکراوەکەیە:

