سودانی و وەزیری پیشەسازی ئوردن تاوتوێی قۆناغەکانی کارکردن لەشاری سنووری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پێداویستی خۆراکی ئوردن سودانی و وەزیری پیشەسازی ئوردن قۆناغەکانی کارکردن لەشاری سنووری ئابووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی "موتەڵع"بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پێداویستی خۆراکی شانشینی هاشمی ئوردن بەڕێز یەعرب ئەلقەزات.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە
وەزیری میوان سڵاوی شا عەبدوڵڵای دووەم بن ئەلحوسێن"ـی گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و پشتیوانی حکومەتی ئوردنی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ میوانداریکردنی لووتکەی عەرەبی لە بەغداد کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
وتیشی"لەمیانەی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوکردنیان لەبوارە جۆراوجۆرەکانی ئابووری و بازرگانی تاوتوێ کرا، جگە لە میکانیزمەکانی پەرەپێدانی هاوکاری پیشەسازی و بازرگانی نێوان عێراق و ئوردن لەڕووی کارەکانی لیژنەی بازرگانی هاوبەشی عێراق و ئوردن"ـەوە و جەختی کردەوە لەسەر هاوکاری نێوان کەرتی تایبەتی ئوردن و عێراق.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا تاوتوێی قۆناغەکانی کارکردن لەشاری سنووری ئابووری هاوبەشی نێوان عێراق و ئوردن کرا، کە ئامانج لێی بەهێزکردنی یەکخستنی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنان و چالاککردنی هاوبەشییە، لەگەڵ ئەو قازانجانەی بۆ هەردوو وڵات بەدەستی دەهێنێت، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامبوونی کارکردن لەسەر پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بەتەوەر و پڕۆژە ستراتیژییەکانییەوە.
