سودانی وگۆتێرێس تاوتوێی پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس پێگەیشت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیەکدا رایگەیاند :-هەردوولا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکان و پەیوەندییەکانی داهاتووی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، هەروەها پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی غەزە، کە کاریگەرییەکی گەورەی مرۆیی و ئەمنی لێ کەوتۆتەوە و پێویستی بە خێراکردن هەیە لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە بۆ خەڵکی کەرتی غەزە.
ئاماژەی بەوەکرد,, سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستەکانی گۆتێرێسی بەرز نرخاند کە داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی غەزە دەکات و هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستەکانی عێراق کە جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕێگریکردن لە زیادبوونی گرژییەکان و خۆ بەدوورگرتن لەوەی ناوچەکە بخلیسکێتە ناو ڕووداوەکان و بگاتە قۆناغێکی مەترسیدار,,.
لە لای خۆیەوە، گۆتێرێس جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕی دژ بە غەزە و بە دوورگرتنی ناوچەکە لە کاردانەوە و گرژی زیاتر، هەروەها ستایشی ڕۆڵی عێراق و هەوڵە بەردەوامەکانی کرد لە پەیوەندیکردن بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان.
