سودانی: پابەندین بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، پەرۆشیی حکومەتی بە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و ڕێزگرتن لە هەموو ئاڕاستەو بۆچوونەکان دووپاتکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵایکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە پێشوازی کرد لە کۆمەڵێک توێژەری عێراقی کە لە دەرەوەی وڵات بوون و لە دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی توێژینەوە کار دەکەن.
وتیشی سودانی تیشکی خستە سەر گرنگی دیدارەکە لە پاراستنی پەیوەندی و وتوێژ لە نێوان حکومەت و دامەزراوەکانی بیرکردنەوە و ناوەندەکانی توێژینەوەدا، هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی توێژەران لە داڕشتنی ڕووداوەکان و هەڵوێستەکان و پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ بڕیاردەران.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پابەندبوونی حکومەتی بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ڕێزگرتنی بۆ هەموو بۆچوون و ئاراستەکان دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەشێک لە ناوەندەکانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە وێنەی ڕاستەقینەی عێراق ناگەیەنن، بەهۆی وەرگرتنی زانیارییەوە لە سەرچاوە نافەرمیەکانەوە.
لە میانی دیدارەکەدا چەندین گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێککەوتنی غەززە و ڕۆڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی عێراق و پەیوەندییە عەرەبی و نێودەوڵەتییەکانی ئەنجامدرا، بەتایبەتی لەگەڵ ڕووسیا و چین و پێشهاتەکانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئێران، و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتەودا.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە پلانە ئابوورییەکانی حکومەت و چاکسازییە بانکییەکانی و پێشکەوتنی پڕۆژەکانی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخانی ئابووری و ڕێگای گەشەپێدان و پڕۆژە پەیوەندیدارەکان و پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی عێراق لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی ئەم دواییە و پرسی ئاو لەگەڵ تورکیا و ئێران و پرسی خۆر عەبدوڵڵا کرا.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژە بە پرسی هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری فراوانی هاووڵاتیان و پەیوەندی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و پرسی پێکهاتە عێراقییەکان لە دەرەوەی وڵات و ڕێوشوێن و هەنگاوەکانی حکومەت سەبارەت بە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال کرا.
