سودانی پاڵپشتیی حکومەتی بۆ وتوێژە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی پاڵپشتیی حکومەتی بۆ وتوێژە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق قوباد تاڵەبانی، و لە دیدارەکەدا پێداچوونە بە دیارترین دۆسیەکان کرا لەسەر ئاستی نیشتمانی، و باشترین ڕێگا بۆ پەرەپێدانی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراق.
هەروەها لە بەشێکی تری دیدارەکەدا چەند دۆسیەیەکی بەرپرسیارێتی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێم تاوتوێکرا، لەبەر ڕۆشنایی دەنگدانی دوێنێ ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرژەوەندی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، بەجۆرێک بوارەکانی هاوکاری دامەزراوەیی فراوانتر بکات و دەرفەتێک بڕەخسێنێت بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە ئیدارییە هاوبەشەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پاڵپشتیی حکوومەت کرد، بۆ وتوێژە بەردەوامەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها گرنگی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو بەڕێوەچوو.
