سودانی پرۆژەی پردی قورتوبهی لە بەغدا بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پڕۆژەی پردی قورتوبه لە بەغدا بەسەرکردەوە بۆ لە نزیکەوە زانینی جێبەجێ کردنی پرۆژەکان .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێداچوونەوەكی مهیدانی بهئاستی پێشکەوتنی کارکردن لەسەر پرۆژەی پردی چوارڕێیانی قورتوبه كرد كه (یەکێک لەپڕۆژەکانی یەکەم پاکێج بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ)، کە لە ئێستادا لە ناوچەی باب ئەلشەرقی لە بەغدا جێبەجێ دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" سودانی پشکنینی بۆ شوێنی پڕۆژەکە کرد و له قۆناغەکانی پێشکەوتنی کارەکانی ئاگادارکرایەوە، ستایشی هەوڵەکانی ئەو کەسانە كرد کە کار لەسەر ئەم پڕۆژە گرنگە دەکەن، بۆ کەمکردنەوەی ماوەی تەواوکردنی پڕۆژەکە بەجۆرێک کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بێت، كه بڕیار بوو لە مانگی حوزەیران بکرێتەوە.
ههروهها وتی" پرۆژەی پردی قورتوبه یەکێکە لە پڕۆژە دیارەکان بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ. کۆی درێژییەکەی (700) مەترە و پانییەکەی (20) مەترە. پردەکە (27) شوێنی تێدایە، و دوو دەرچوون ودوو هاتن لەخۆدەگرێت، دەکەوێتە شەقامی بۆر سەعید لهدوای تونێلی گۆڕەپانی فڕۆکەوانی، وبهسهر ڕێگای محەمەد ئەلقاسمی خێرا تێپهر دهبێت.
