سودانی پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی بۆ توێژی زیندانیانی سیاسی دووپاتدەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی بۆ توێژی زیندانیانی سیاسی دووپاتکردەوە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی بەڕێز وەلید عەبدولحەسەن سەهلانی.
وتیشی سودانی جەختی لە پشتیوانی بەردەوامی حکومەتی کردەوە بۆ توێژی زیندانیانی سیاسی و دابینکردنی هەموو ئەو شتانەی کە پێداویستییەکانیان بەدەست دەهێنێت لەڕێگەی یاسا و ڕاسپاردە و یاسادانانەوە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە قوربانیدانی زیندانییەکان بەشدار بووە، لە دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراسی کە هەموو عێراقیەکان ئەمڕۆ لە سایەیەوە بە ئازادی دەژین و ماف و شکۆیان پارێزراوە.
