سودانی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان دەکات
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ پێنجشەممە،پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان کرد.
سودانی، لە پۆستێكدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیویەتی:-"پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی لوبنانی برا ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی ته‌واوبونی شایسته ده‌ستوری نیشتمانی و هه‌ڵبژاردنی جۆزێف عه‌ون له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك سه‌رۆكی كۆمار، به هیوای سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركه گه‌وره‌كانیدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مه هه‌نگاوێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر ڕێگای چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌كان، كه نوێنه‌رانی گه‌لی لوبنان توانیان جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆیان هه‌ڵبگرن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه له عێراق هه‌میشه له هه‌مو سه‌ختی و ناخۆشییه‌كدا له‌گه‌ڵ لوبنان وه‌ستاوین، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێست ده‌مێنینه‌وه بۆ پشتیوانیكردن له خۆڕاگری لوبنانییه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئاسایشی ئه‌م وڵاته تێكبدات".
سودانی ده‌شڵێت، "ئه‌م هه‌نگاوه ده‌رفه‌تێكه بۆ ده‌ربڕینی پابه‌ندبونمان به قوڵترین په‌یوه‌ندییه مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی و كولتورییه‌كان له‌گه‌ڵ لوبنان".

