سودانی پێشوازی لە سەرۆکی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریس دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریس بەڕێز جاک لانگ و شاندەکەی یاوەری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەووە"لە میانی دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی عێراق و پەیمانگاکە کرا، هەروەها ڕۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نێوان کولتوور و شارستانیەتەکانی نێوان گەلانی عێراق و فەرەنسا.
لە برشێکی تری دیدارەکەدا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش، کە هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی دەکات و ئەرکیان ڕێکخستنی چالاکییە کلتوورییەکانی عێراقە بە سەرپەرشتی پەیمانگای جیهانی عەرەبی لە پاریس، بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری دووقۆڵی بەتایبەتی لە بوارە ڕۆشنبیرییەکاندا.
لە لای خۆیەوە جاک لانگ ستایشی پشتیوانی ڕوونی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد بۆ پەیمانگای جیهانی عەرەبی و چالاکییەکانی، و بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی سودانی کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێک کە پەیمانگاکە ئەمساڵ لە پاریس ڕێکدەخات.
