سودانی ڕێنوێنیدا بەخەرجکردنی دەرماڵە بەسەر بریندارانی هێزە ئەمنییەکاندا
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کرد و 4 ڕێنمایی دەرکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەردانی بارەگای دەستەه خانەنشینی نیشتمانی دەکات و فەرمانی جێبەجێ کردنی ئەمانەی خوارەوەی کرد :
سەرۆک وەزیران ڕێنوێنیدا بە دەستپێکردنی پێنجەمین وەجبەی مووچەی خانەنشینی بۆ کارمەندانی سوپای پێشووی عێراق، پێش جەژنی ڕەمەزان و تەواوکردنی وەجبەی شەشەم دوای وەجبەی پێنجەم، بۆ ئەوەی ئەو دۆسیەیە بەیەکجاری دابخرێت هەروەها خەرجکردنی دەرماڵە بەسەر بریندارانی هێزە ئەمنییەکاندا.
سودانی ڕێنمایشیدا پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ژماردنی ئەو دیلانەی کە ماونەتەوە لە شەڕی ساڵی 1991 بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خانەنشینکردنیان.
ئاماژەیشیدا به ناردنی لیژنەیەک لە دەستەی خانەنشینی و دەزگای شەهیدانەوە بۆ ئەنبار بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی قوربانیانی تیرۆر لەپارێزگای ئەنبار، پاش وردبینی کردن و دابەشکردنی دەرماڵەی ئەو خانەنشینانەی قوربانیانی تیرۆر کە لە پرۆسەی وردبینی دەرچوون لەپارێزگاکە، هاوشێوەی پارێزگاکانی تر.
