سووپای عێراق پەلاماری جووتیارانی کورد لە کەرکووک دەدات و ڕێگەیان لێدەگرێت کار بکەن
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی شوباتی 2025، جووتیارانی کورد لە سنووری پارێزگای کەرکووک لەکاتی هەوڵدان بۆ چاندنی زەوییەکانیان، لەلایەن سوپای عێراق ڕێگریان لێکرا، هەروەها سووپای عێراق لە چەند جوتیارێکی دا کە بووە هۆی برینی سووک لە جەستەیان.
سەربازانی هێزێکی سووپای عێراق پەلاماری جوتیارانی کورد دا و ویستویانە تراکتۆری جوتیاران ببەن بۆ ڕێگری کردن لەوەی کار بکەن، بەڵام جوتیارەکان ڕێگەیان لێ دەگرن و ڕێگەیان پێ نادەن تراکتۆر و کەرەستەی جوتیاریان ببەن.
لەیەکێک لە گرتە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان لەکاتی درووستبوونی گرژی لەنێوان جوتیاران و سووپای عێراق، دەرکەوت ئەفسەرێکی سووپای عێراق هەوڵی خنکاندنی جوتیارێکی کورد دەدات بە مل پێچ، لەکاتی شۆفێری تراکتۆرەکەی بۆ ڕێگری کردن لە کارکردنی.


تا ئێستاش گرژیەگانی نێوان جوتیاران و سووپای عێراق بەردەوامە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لە حکومەتی خۆجێ و بەرپرسانی کەرکووک و کورد لەو بارەیەوە هەڵوێستیان بۆ ڕێگەگرتن و پەلاماری سووپای عێراق بۆ سەر جوتیاران دەرنەبڕیوە.
لەلایەکی ترەوە، سووپای عێراق بەیێ هیچ پاساو پەلاماری جووتیارانی کوردی داوە.
