سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی باڵای حیزبولڵا ڕاگەیاند
سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد مستەفا عەلی، فەرماندەی سەربازیی حیزبولڵای لوبنانی ڕاگەیاند، "بەرپرسیار بوو لە تەقاندنی سەدان مووشەک بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا لەناو ئیسرائیل".
سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی كوژرانی فەرماندەیەكی سەربازیی حیزبولڵای لوبنان ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیادا هاتووە ئەمڕۆ لە هێرشێكیاندا بۆ سەر لوبنان توانیان ئەحمەد مستەفا حاج عەلی، فەرماندەی سەربازیی حیزبولڵا بكوژن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو كەسە بەرپرسیار بووە لە تەقاندنی سەدان مووشەک بۆ ناوچەی كیریات شمۆنا لە ناو خاكی ئیسرائیل.
شایەنی باسە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا حیزبولڵا لە ئاستی سەركردایەتیدا گورزێكی بەهێزی بەركەوتووە، كە چاودێران پێیان وایە كاریگەریی زۆری لەسەر تواناكانی ئەو حزبە لە مەیدانەكەدا هەبووە، بەتایبەتی ش دوای کوژرانی حەسەن نەسرولڵا، ئەمینداری گشتی حیزبەکە و جێگری.
