سوپای ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ترەمپ و نەته‌نیاهۆ ده‌داته‌وه
جه‌نه‌ڕاڵ ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران (ئەرتەش) رایگه‌یاند، کۆماری ئیسلامی ئێران "پەرەسەندنی قسەی دوژمنکارانە لە دژی نەتەوەی ئێران بە هەڕەشە دەزانێت و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ڕێگه به به‌رده‌وامبونی نادات".
جه‌نه‌ڕاڵ ئەمیر حاتەمی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هۆشداریدا له‌وه‌ی ئێران ڕێگه نادات لەلایەن زلهێزەکانی دەرەوە هەڕەشەی لێبکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل پشتگیریان لە ناڕەزایەتییەکانی دژ بە حکومەت کرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، کۆماری ئیسلامی ئێران "پەرەسەندنی قسەی دوژمنکارانە لە دژی نەتەوەی ئێران بە هەڕەشە دەزانێت و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ڕێگه به به‌رده‌وامبونی نادات".
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "لێدوانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی ئێران لە چوارچێوەی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و توندوتیژی و تێکدانی یەکڕیزی ڕیزەکانی ئێراندایە، قەوارەی زایۆنی چاوەڕێی هەر دەرفەتێکە بۆ لێدانی یەکڕیزی نیشتمانیمان".
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژرێن، دەستوەردان لە ئێران دەکات، هاوکات بنیامین نەته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلیش پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتییەکان دەربڕی.
