سوپای تورکیا ئامادە دەکرێت بۆ ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان
ڕۆژنامەی یەنی شەفەکی تورکی کە نزیکە لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر لە دژی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە خاكی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، "ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە فڕۆکەخانەی سلێمانی مەشقیان پێدەکرێت، کە ئاماژە بەگۆڕینی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات بۆ بنکەیەکی لۆجستی بۆ پەکەکە دەکات"، بەوهۆیەوە سوپای تورکیا خۆی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی کاروانەکانی چەک و کەلوپەل کە لە سلێمانیەوە بەرەو شوێنەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەچێت بکاتە ئامانج.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بارانەی نێردراون بۆ پەکەکە دوای ئەوە بۆ هێزەکانی تورکیا پشتڕاستکرایەوە کە فڕۆکەیەکی مەدەنی بە چەک و تەقەمەنیەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەنیشتەوە دوایی ئەو چەک و تەقەمەنیەوە بۆ بارەگاکانی پەکەکە دەڕۆیشت و تورکیا بە بەردەوامی بێ هەڵوێست نابێت سەبارەت بەو پشتگیریانەی کە بۆ ڕێکخراوەی پەکەکە دەنێردرێت و لەلایەن فەرماندەی باڵای تورکیا فەرمان کراوە کە هەر بارێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ پەکەکە بنێردرێت بە ئامانج بگیرێت.
شایەنی باسە، پێشتر تورکیا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پەکەکە و بەکارهێنانی فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن پەکەکەوە، بەرپرسانی تورکیا داوایان لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی سلێمانی بکەن، بەڵام بەگوێرەی لێدوانەکانی تورکیا، یەکێتیی ئەو داوایانەی پشتگوێخست و لە ئەنجامدا ئەنقەرە قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە (تا کانونی یەکەمی ئەمساڵ).
كلمات مفتاحية
- هەرێمی کوردستان
- پەکەکە
- کوردستان
- پارتی کرێکارانی کوردستان
- سوپای تورکیا
- قەندیل
- تورکیا
- فڕۆکەخانەی سلێمانی
- یەکێتیی
