سێ هاوڵاتی سویدی لە باشووری وڵاتی فەڕەنسا دەستگیرکران
سێ هاوڵاتی سویدی لە باشووری فەڕەنسا دەستگیرکران و بەپێی رۆژنامەی ئەفتونبلادێت، یەکێک لەو کەسانە گومانی ئەوەی لێدەکرێت کە پەیوەندی بە تۆڕێکی تیرۆریستی هەبێت لە ستۆکهۆڵم و دووانەی دیکە پەیوەندییان بە تاوانی گەورەوە هەبوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سویدی، گومانلێکراوەکان بە بەڵگەنامە و ناسنامەی ساختەوە لە باشووری فەڕەنسا دەستگیرکراون، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەسەر دەستگیرکردنەکە لەبەردەستدا نییە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەو سێ هاوڵاتی سویدیە تەمەنیان لە بیست ساڵیدا بووە و پێشتر بە تاوانی توندوتیژی و ماددەی هۆشبەر تاوانبارکرابوو و دەستگیر کران.
بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە دەستگیر کراوەکان سەر بە تۆڕێکی تاوانکاری بووە لە شاری ستۆکهۆڵم-ی سویدی و لەم دواییانەدا ئازادکرا دوای ئەوەی بە تاوانی ماددەی هۆشبەر و چەکەی بێ مۆڵەت دەستگیر کرابوو.
