سێ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژووی دەستگیر کران
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە کەرەستەی ساختەی مێژووی (شوێنەوار) ڕاگەیاند.
ئاسایشی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند 3 کەسیان دەستگیرکرد، کە هەستابوون بە مامەڵەکردنی چەند پارچەیەکی ساختە لە شێوەی ئاسار".
هاتووەش، کە ئاسایشی سلێمانی بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕۆژی 2023/9/18 بە هەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان سێ تۆمەتباری مەمەڵەکاری پارچەی ساختەی شوێنەوار دەستگیربکەن، پارچە شوێنەوارەکان پێکهاتبوون لە سێ بەش کتێبێکی مێژووی، کە بە نوسینی (عیبری) بە هەڵە نوسرابوو، لەگەڵ دوو پارچەی دیکە کە سەرجەمیان ساختە بوون و لەشێوەی ئاساردا دروستکرابوون.
لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 24ـی شوێنەوار، تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
