سێرینا ویلیامزی یاریزانی تێنس ڕەگەزی منداڵە داهاتووەكەی ئاشكرا دەكات
سێرینا ویلیامزی یاریزانی تێنس ڕەگەزی منداڵەكەی ئاشكرا دەكات.
یاریزانی پیشەگەری تێنس، سێرینا ویلیامزی تەمەن 41 ساڵ و هاوسەرەکەی ئەلێکسیس ئۆهانیان ڕەگەزی دووەمی منداڵەکەیان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕاگەیاند، لە کاتێکدا سێرێنا و هاوسەرەکەی کە کچێکیان هەیە بە ناوی "ئۆڵۆمپیا" کە تەمەنی پێنج ساڵە، ئاشکرایان کرد کە منداڵە چاوەڕوانکراوەکە کچێک دەبێت کە ناوی "جێلی بینە" دەبێت، ئەمە لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا بوو کە لەلایەن ئەو دوو هاوسەرەوە ئەنجامدرا بۆ ئاشکراکردنی ڕەگەزی منداڵە چاوەڕوانکەيان، سێرینا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو لە یمی رەنگی پەمەییه، وەک خۆی لە ڤیدیۆیەکدا کە لە کەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردۆتەوه.
سێرینا لە مەراسیمەکەدا دەرکەوت کە کراسێکی ڕەنگی سپی و پەمەیی پۆشی بوو لەگەڵ تیشێرتێکی سپی.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، سێرینا دەڵێت: "کەمێک نیگەرانم چونکە هیچ پلانێکی لەناکاوم نییە ئەگەر منداڵەكەم کوڕ بێت".
