سەدان خێزانی سنووری پارێزگای دهۆک بەهۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا ئاوارەبوون
ڕۆژی سێشەممە 9ـی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا لەم چەند رۆژەی دوایدا بۆ پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەی دێکما و دواتر بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە ناوچەکەدا سەدان خێزانی ناوچەکە ئاوارەبوون.
شایەنی ئاماژەیە، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، هێزەكانی سەر بە سوپای توركیا بەرەو ناوچانەكانی بالیتی و كانی ماسی و چیای مەتین و گوندەكانی برادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوچەكە رۆیشتوون و لەشکرکێشی آن بەردەوامە.
لەکاتێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمەڵێک هاونشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ دهۆک و خاکی هەرێمی کوردستان، کە لە میدیای فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاوکرایەوە دەڵێت: "قبوڵی ناکەین هیچ کەس دەست بۆ یەک بست لە خاکی هەرێمی کوردستان ببات".
زانیاری زیاتر…
چەندین ساڵە سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بوونی هەیە و زیاتر لە چل بارەگای سەربازی بۆخۆی و هێزەکانی لە پارێزگای دهۆک و ڕۆژهەڵاتی هەولێر دروستکردووە بە بیانوی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، لەکاتێکدا هێرشە فڕۆکەوانیەکانی تورکیا بوونە هۆی کوژرانی زیاتر لە 130 هاوڵاتی سڤیلی هەرێمی کوردستان لەماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا و لەسەرتای ئەمساڵ بەگوێرەی ڕێکخراوەی CPT ئەمریکی، دە هاوڵاتی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە کە ئەمانە تەنها ژمارەی ڕاگەیندراوەکانە، لەبەرامبەردا چەندین هاوڵاتی تری مەدەنی لە شەنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانج.
