سەرزک کۆمار: له نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکەین
سەرۆک کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە، جەختیشیکردەوە هەڵبژاردن لەوادەی دیاری کراوی خۆی ئەنجام دەدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە " سەرۆک کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید، ئەمڕۆ سێشهممه،لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لەسەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییە باوەڕپێکراوەکان لە عێراق کرد".
به گوێرهی راگهیندراوهكه لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بەخێرهاتنی باڵیۆزانی میوانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو سەقامگیرییەی عێراق لە ئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابووریدا بەدیهاتوە، یارمەتیدەر بوو لەئاراستەکردنی هەوڵەکان بەرەو ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئابووری، هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسانکاری و پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا".
ههروهها سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە "هەڵبژاردنی پەرلەمان لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت"، هەروەها سەرۆکایەتی کۆماریش لە "نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە و بەڕێزیان ڕوونی کردەوە کە سەرۆکایەتی کۆمار ، لە چالاکییەکانیدا هانی بەشداری فراوانی هاووڵاتییان لە هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەدات" ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد کە "عێراق شانازی بەو ئەزموونە دیموکراسییە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە گەلەکەمان پیادەی دەکات لە پرۆسەی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، هاوکات سەرۆک کۆمار باسی لەڕۆڵی سەرۆکایەتی کرد لە ئازادکردنی زیاتر لە (23) هەزار دەستگیرکراو کە سزاکانیان تەواو بووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەو لیژنانەی بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی".
به گوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆک کۆمار جەختی لە "پابەندبوونی عێراق کردەوە لە بنیاتنانی پەیوەندیی ئەرێنی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەروەری نیشتمانی بپارێزێت و بەڕێزیان پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی باڵیۆزەکان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان دەربڕی کە هاوکاربوون لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی".
له راگهیندراوهكهدا ئاماژه بهوهیش كراوه كه لە دیدارەکەدا "کۆمەڵێک بابەتی نێودەوڵەتی جێی بایەخی هاوبەش و دیارترینیان پرسی فەڵەستین تاوتوێ کران"، سەرۆک کۆمار پشتیوانیی پتەوی عێراقی بۆ گەلی فەلەستین و ڕەتکردنەوەی تەواوی دەستدرێژی دژیان دووپاتکردەوە و جەختیشی لە" پێویستی هەڵوێستێکی پتەوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە کە کۆتایی بە هەموو پێشێلکارییەکان بەرامبەر فەلەستینییەکان بهێنێت و مافی تەواویان دەستەبەربکرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، لە بەرامبەردا سەرۆکی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییە عەرەبی و بیانییەکان ستایشی ئەم جۆرە دیدارە گرنگانەیان کرد"،ههروهها لە ڕوونکردنەوەی "دیدگای عێراق لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ عێراق خواست لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئەزموونی دیموکراسی و بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق، هەروەها باڵوێزەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار لە پابەندبوونی بە پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و هاوکاری هاوبەش دەربڕی".
