سەرچاوەیەک: دەست بەسەر کارگەیەکدا گیرا کە کەرەستەی بەسەرچوو بەکارهێنابوو بۆ دروستکردن و فرۆشتنی “موعسەل” لە بازاڕدا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، هێزێک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی نەینەوا - ئاسایشی ئابووری، دەستیان بەسەر کارگەیەکدا گرتووە کە کەرەستەی بەسەرچوو لە دروستکردنی تووتنی نێرگەلەدا(موعەسەل) بەکاردەهێنێت و لە بازاڕدا دەیفرۆشێت.
سەرچاوەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرد، ڕایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای بەدواداچوونی بەردەوام و پشکنینی ورد ئەنجامدراوە کە چەند ڕۆژێکی خایاندووە، هەروەها دەست بەسەر کارگەکەی شاری موسڵدا گیراوە، کە خەریکی ڕیسایکڵکردنی تووتنی نێرگەلەی ماوەبەسەرچوو بوو لەناو سندوقی نوێدا کە نیشانەی بازرگانی ناسراویان لەسەر بوو، لەهەوڵێکدا بۆ فرۆشتنیان وەک بەرهەمی نوێ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتبار کە لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەستگیرکراون"، بەڵام سەرچاوە ئەمنییەکە لە ئێستادا ژمارەیان ئاشکرا نەکردووە.
