سەرچاوەیەکی نوێنەرایەتی : لایەنه سیاسییەکان هەوڵی پێکهێنانی پارێزگاکانی سامەرا و تەلعەفەر دەدەن
سەرچاوەیەکی نوێنەرایەتی هۆکاری دواخستنی دۆسیەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجەی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لایەنە سیاسییەکان داوای پێکهێنانی پارێزگاکانی تەلەعفەر و سامەڕا دەکەن.
ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت به ئاژانسی (موتەڵع)ی راگەیاند:"لایەنە سیاسییەکان داوایان كردووه پارێزگای سامەڕا پێکبهێنرێت و لە ڕووی ئیدارییەوە لە سەلاحەددین جیابکرێتەوە، هەندێکی دیکەش دەیانەوێت پارێزگای تەلەعفەر دروست بکەن و لە نەینەوا جیابکرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو داواکارییانە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە ڕەتکراونەتەوە لەو دوو پارێزگایەدا" وتیشی "قسەکردن لەسەر ئەو داواکارییانە لە ڕێڕەوە سیاسییەکاندا ماوەتەوە و لەژێر گفتوگۆی قووڵدا نییە."
ڕوونیشی کردەوە: "پەرلەمان بڕیاریدا به پارێزگا ناساندنى هەڵەبجە دوابخات بۆ ئەوەی هیچ پاساوێک بۆ ئەو لایەنانە نەبێت کە دەیانەوێت پارێزگاکانی سامەڕا و تەلەعفەر پێکبهێنرێت."
