سەرۆك كۆمار جەخت لە گرنگی پاڵپشتیكردنی مۆزەخانەكان بە نوێترین نۆژەنكردنەوە و بەڵگەنامەیی دەكاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، جەختیكردەوە: لە گرنگی پاڵپشتیكردنی مۆزەخانەكان بە نوێترین كەرەستەی نۆژەنكردنەوە و بەڵگەنامەیی.
دەستەی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووه، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی چوارشەممە 8-10-2025 سەردانی مۆزەخانەی عێراقی لە بەغداد كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك كۆمار گەشتێكی بەناو هۆڵەكانی مۆزەخانەكە و بەشە جیاوازەكان كرد و گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی وردی هەوڵە نیشتمانییەكان بوو بۆ پاراستنی شوێنەوار و ئەو شوێنەوارانەی دۆزراونەتەوە.
لە میانەی سەردانەكەیدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: كە پاراستنی ئەم كەلەپورە بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی و ئەخلاقییە كە پێویستی بە هاریكاری و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە حكومی و كۆمەڵایەتییەكان هەیە، هەروەها بریتیە لە گەیاندنی هۆشیاری لەبارەی گرنگی مێژوو وەك ڕێنمایی و خاڵی دەستپێك بۆ گەلان بەرەو خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن.
هاوكات سەرۆك كۆمار ستایشی هەوڵەكانی ئیدارە و ستاف و كارمەندانی مۆزەخانەكەی كرد لە پاراستنی ئەم كەلەپورە مرۆییەدا، جەختیكردەوە: لە گرنگی پشتگیریكردن و بەهێزكردنی مۆزەخانە بە نوێترین شێوازەكانی نۆژەنكردنەوە و بەڵگەنامەكردن و نمایشكردن.
