سەرۆك كۆمار و حەكیم ڕەوشی سیاسیی وڵات و ناوچەکە تاتوێ دەكەن
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید و عەمار حەكیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕەوشی سیاسییەكان عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
حەكیم لە تزڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار كرد و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم، هەروەها پاڵپشتیكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومی و خزمەتگوزارییەكانیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە كراوەتەوە كە لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بەدەست هاتووە، هەروەها وەبەرهێنان لە قۆناغی ئێستادا بۆ هەنگاونان بەرەو مامەڵەیەكی ڕیشەیی لەگەڵ هەندێك پرسی هەڵپەسێردراو.
حەكیم لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە جەختمان لەسەر پێویستی وەستاندنی شەڕ لە غەززە كردەوە، هەروەها گوتمان ڕاگرتنی شەڕ پێویستە بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە و ڕێگریكردن لە ڕێگای پەرەسەندنی زیاتری یەكتر، هەروەها هۆشداریمان بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا دژی سیاسەتی بێدەنگی بەرامبەر قەیرانی غەززە، بەو پێیەی دەرئەنجامەكانی ئەوەی ڕوودەدات زیان بە بەرژەوەندییەكانی هەمووان دەگەیەنێت.
