سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەک دەکات لەبارەی روبەرووبونەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارین
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد لەبارەی روبەرووبونەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارین.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی تەرخانكراو بۆ تاوتوێكردنی كاریگەرییەكانی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری بازرگانی و سەرۆكی شارەوانی بەغدا و ڕێكخەری گشتی بۆ كاروباری پارێزگاكان لە وەزارەتەكان،جێگری بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران و جێگری وەزیری كشتوكاڵ و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك بەرپرس لە وەزارەتەكان.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا سودانی پێداچوونەوەی بە هەڵوێستێكی ورددا كرد سەبارەت بەوەی بارانبارینی ئەم دواییە چی بووەتە هۆی ئەوەی، چ لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری یان پەیوەندیدارە بە كاریگەرییەكانی لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان.
سەرۆكی حكوومەت جەختی لەوە كردەوە : ئەم كۆبوونەوەیە بەمەبەستی زانین و هەڵسەنگاندنی وردی زیانەكان و كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردن و چارەسەركردنیان ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكرد ڕێكەوتی بارانبارین لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەكانی دروێنەكردن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكومەت كە دەستیپێكردووە، دوو هێندە زیادی كردووە و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
ناوبراو پێداچوونەوەی كرد بەپێی بەیاننامەكە : دۆخی تایبەت بە كارەكانی دروێنەكردن و بەبازاڕكردن و كۆگاكانی دانەوێڵە، دۆخی ئاوی بەنداوەكان و ئەو ڕێوشوێنانەی لەم لایەنەدا گیراوەتەبەر بۆ سودوەرگرتن لە شەپۆلەكانی باران بۆ بەرزكردنەوەی هەڵگرتنی ئاو و بەكارهێنانی بە شێوەیەكی دروست.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتێكدا كرد كە ئەو ڕێوشوێنانەی تێدایە كە لەلایەن سەنتەری نیشتمانیی وەزارەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و كارەساتەكان سەبارەت بە بارانبارینی ئەم دواییە گیراوەتەبەر.
سودانی ڕێنمایی كرد كە بەردەوام بێت لە كۆكردنەوەی هەوڵەكانی خزمەتگوزاری و فریاگوزاری بۆ ئەو كەسانەی كە بەهۆی شەپۆلی لافاوەوە زیانیان بەركەوتووە و جەختیشیكردەوە : پێویستی دوو هێندەكردنی هەوڵی تایبەت بۆ بەبازاڕكردنی دانەوێڵە، بەهۆی ئەو بارودۆخە كەشوهەوایەی كە عێراق شاهیدییە.
