سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كارگێڕی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كارگێری سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا رايگەیاند:- محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كارگێڕی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدانی كرد، كە دووەم كۆبوونەوەیە لە ماوەی مانگێكدا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەرفەتەكانی وەبەرهێنان بۆ دروستكردنی بینای قوتابخانەكان لە پایتەخت و باقی پارێزگارەكان،ئەم دۆسیە گرنگییەكی گەورەی هەیە لەلای حكومەت و ئەولەویەتەكانی بەرنامەكەی، كە پێویستی بە خێراكردنی جێبەجێكردنی هەیە .
هەروەها ووتیشی :لە كۆبوونەوەكەدا كە وەزیری پەروەردە ئامادەی بوو، شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ستانداردە یاسایی و تەكنیكییەكانی واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەران، كە بریتین لە دیاریكەرەكانی دیزاینە ئەندازیارییەكان و پێویستی ئەوەی لەگەڵ كەشوهەوای عێراقدا بگونجێت و لەگەڵ كەشوهەوای ژینگەییدا بگونجێت،جێبەجێكردنی پێداویستییە ژینگەییەكان جگە لە ستانداردە تەلارسازی و جوانكارییەكان،تایبەتمەندییەكانی بینا،كاتی تەواوكردن، ئەولەویەتەكانی جێبەجێكردن، بەپێی پێداویستییەكان و باشترین دابەشكردنی جوگرافی .
