سەرۆك کۆمار جەخت لە پێویستی کارکردنی سەربەخۆ و دوور لە کاریگەرییە سیاسییەکان دەکاتەوە
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە زیاد ئەلجەنابی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان کرد و جەختی لە پێویستی کارکردنی سەربەخۆ و دوور لە کاریگەرییە سیاسییەکان کردەوە.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 12-2-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆك کۆمار جەختی لە پێویستی بەدواداچوون بۆ دۆسێیەکانی گەندەڵی و کارکردنی جددی لەپێناو سنوردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە. هەروەها گرنگی تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی لیژنەکەی دوپاتکردەوە بەشێوەیەک کە بەشداربێت لە بەردەوامیدان بەڕۆڵی چاودێریکردنی کاری وەزارەت و دەزگا و دامەزراوە جیاجیاکان.
سەرۆك کۆمار تیشکی خستەسەر بایەخی کارکردنی لیژنەکە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و دوور لە کاریگەرییە سیاسییەکان، کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی بڵاوکردنەوەی بەها و بنەماکانی دەستپاکی و گەشەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان دوپاتیکردەوە، لیژنەکە بەپێی ستراتیژێکی گشتگیر کاردەکات بۆ پاراستنی سامانی گشتی. ئاماژەی بەوەشکرد، کە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بۆتەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی کارەکانیان لەمدواییانەدا ئەویش لەڕێگەی ئاشکراکردنی حاڵەتەکانی گەندەڵی و گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەکان دژبە گەندەڵکاران
