سەرۆك کۆمار:عێراق ئاواتەخوازە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا دروستبکات
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-5-2024 لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز کریستیان تۆرنێنگ باڵیۆزی دانیمارك لە عیراق، بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوەو پێویستی کارکردنی بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا دوپاتکردەوە، ئاماژەی کرد بەوەی عێراق ئاواتەخوازە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا دروستبکات.
هەروەها سەرۆك کۆمار رۆڵی باڵیۆز کریستیان تۆرنێنگی لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە عێراق، بەرزنرخاند.
لای خۆیەوە بەڕێز کریستیان تۆرنێنگ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەڕێز سەرۆك کۆمار دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد بەشێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.
