المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی دادگای تەمییزی هەرێمی کوردستان دەکات

01:04 عێراق
2024-02-19
75696

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و وەفدێکی دادوەریی یاوەری کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:-لە دیدارەکەدا، کە  لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر بایەخی پتەوکردنی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و ئاسانکاری بۆ کاری دادوەریی لەپێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیاندا. هەروەك ئاماژەیکرد بۆ پەیوەندی و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بواری یاسادانان و پەسندکردنی یاسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆك کۆمار باسی لە گرنگترین ئەو یاسایانە کرد، کە سەرۆکایەتی کۆمار پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردوە بۆ پەسندکردنیان، هەروەها بەمنزیکانە پرۆژەیاسای دیکە پێشکەش بە ئەنجومەنەکە دەکات، کە پەیوەندییان بە خواست و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە پشتیوانیان بۆ پێشنیارەکانی سەرۆك کۆمار دەربڕی سەبارەت بە بایەخی فراوانکردنی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری بچەسپێنێت و بەشداربێت لە خێراکردنی کاری دادگاکان و یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 6006
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 4591
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 5913
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 5643
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 4677
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 4223
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 4871
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 4703
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 4326
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 6382
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 4936
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 10782
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 8528
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 10510
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 9835
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 3546
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 9314
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 4667