المطلع
عاجل

post-image

سەرۆك کۆمار: پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە باشترین قۆناغدا تێدەپەڕێت


18:48 عێراق
2024-04-29
16597

سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید جەختدەکاتەوە لە گرنگی رۆڵی ئەرێنی نوسەران و رۆژنامەنوسان و شرۆڤەکارانی سیاسی لە بنیاتنانی سیاسەت و بڕیار لە سیستەمی دیموکراسیدا و ئاماژە بەوە دەکات بە پەرۆشە بۆ دیدار و پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ ئەم توێژانەی کۆمەڵگە.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە ئەم جەختکردنەوەیەی سەرۆك کۆمار لە دیداری لەگەڵ ژمارەیەك میدیاکار و شرۆڤەکار و ئەکادیمی هات، کە ئەمڕۆ دووشەممە 29-4-2024 لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو.
لە دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆك کۆمار بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و  جەختی لە گرنگی پەیوەندی بەردەوام لەگەڵیاندا کردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەرگاکانی کۆشکی سەلام هەمیشە کراوەن بۆ هەموو ئەو زانیاریانەی پێویستییان پێیەتی بۆ گەیشتن بە دیدگا و دەرئەنجام و شرۆڤەی ورد و سەنگین.

سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی وڵات بەخۆیەوەدەبینێت بە هەنگاوێکی جەوهەری دادەنرێت بەرەو باشترکردنی رەوشی وڵات. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتورییەکان کردەوە لەپێناو جێگیرکردنی ئەو سەقامگیرییە وەك کارێکی لەپێشینە بۆ گەشەپێدانی هەلی پەرەپێدانی گشتگیر و بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی پاڵپشتیکردنی حکومەت کرد لە جێبەجێکردنی بەرنامە وەزارییەکەی، کە بنیاتنراوە لەسەر بنەمای باشترکردنی ئاستی بژێوی و خزمەتگوزاری هاووڵاتیان. هاوکات ئاماژەی بەوەدا، کە وڵات ماوەیەکی درێژخایەنی ناسەقامگیری  بەخۆیەوەبینیوە و کاریگەری لەسەر بارودۆخی گشتی بەجێهێشتوە بەتایبەتی کەرتی ئابوری.
هەروەك ئاماژەی بە پێویستی بەرەوپێشبردنی دۆخی ئابوری و بژێوی و ئامادەکردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی و کارکردن بۆ پێشخستنی وەبەرهێنان و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت کرد، بۆئەوەی رۆڵی خۆی لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان بگێڕێت.
سەرۆك کۆمار تیشکی خستەسەر پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوە، کە ئێستا بە باشترین قۆناغەکانیدا تێدەپەڕێت و ئیرادە و خواستی هەنگاونان بۆ پێشەوە هەیە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری کۆتایی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان بە گوێرەی دەستور و یاسا و لەڕێگەی گفتوگۆ بە گەشبینی ئەرێنییەوە سەرۆك جەختی لە گرنگی ئەو رۆڵە کردەوە، کە لەئەستۆی توێژەران و شرۆڤەکاران و کەناڵەکانی راگەیاندندایە بۆ گەیاندنی راستییەکان و هاندانی پێشهاتە ئەرێنییەکان و پێشکەشکردنی دیدگا و پێشبینی بونیادنەرانە لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، سەرەڕای کارکردن بۆ چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا، ئاماژەی کرد بە گرنگی رۆڵی کولتوریش کرد لە بەهێزکردنی پەیوەندی و نزیکبونەوەی نێوان نەتەوە و گەلان.
هەروەها باسی لە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان کرد و ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی رابردودا ژمارەیەك سەرۆکی دەوڵەتانی جیهان سەردانی عێراقیان کرد، ئەمەش گەڕاندنەوەی رۆڵی سەرەکی لە ناوچەکەدا دەردەخات، هەروەك بە پەرۆشە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی یەکسان و هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتان بەپێی رێساکانی رێزگرتن لە یەکتر و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی و هاریکاری و هاوئاهەنگی لەبارەی پرس و بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، بەشێوەیەك کە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی بەهێزبکات.
سەبارەت به بارودۆخی فەڵەستین-یش، سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە هەمیشە عێراق لەگەڵ برا فەڵەستینییەکانیەتی و پێویستە دەستدرێژییەکان بۆسەر غەززه رابگیرێن و کاربکرێت بۆ رێگریکردن لە فراوانبونی گۆڕەپانی جەنگ، هەروەك داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ راگرتنی دەستدرێژییەکان و دانانی پلانی بەپەلە بۆ فراوانکردنی میکانیزمی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بە خێزانەکان لەناو کەرتی غەززە.
هاوکات ئاماژەی بەپێویستی دۆزینەوەی رێگاچارەی کۆتایی و هەمەلایەنە بۆ پرسی فەڵەستین کرد، کە رەچاوی برایانی فەڵەستین بکات بۆ بەدەستهێنانی مافی تەواوی خۆیان بە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیان. رونیشیکردەوە، دۆخی فەڵەستین لەمڕۆدا بەشێوەیەکی گشتی لێکەوتەی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە هەیە.
لای خۆیانەوە وەفدی توێژەران و میدیاکاران و شرۆڤەکارانی سیاسی پشتیوانی خۆیان بۆ تێڕوانینەکانی سەرۆك کۆمار دەربڕی سەبارەت بە پێویستی هاریکاری بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئاسایش و سەقامگیری و کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی بژێوی و خزمەتی هاووڵاتیان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13530
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12646
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13150
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12863
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11996
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11998
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12063
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12136
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12121
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12847
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12512
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12065
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10152
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11718
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6075