سەرۆك کۆمار کارنامەی لە باڵیۆزانی نوێی فیلیپین و ئوسترالیا و فەرەنسا وەرگرت
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید کارنامەی لە چارلی پاکنیان مانانجان باڵیۆزی نوێی فیلیپین، گلین ئەندرۆ مایڵز باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا و پاتریک دورێل باڵیۆزی نوێی فەرەنسا وەرگرت و فوئاد حسێن جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەبوو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:-لە میانی دیداری جیاجیای لەگەڵ باڵیۆزی هەر سێ وڵاتەکە، کە ئەمڕۆ دووشەممە 12-2-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچون، سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە، عێراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریکاری لە بوارە جیاجیاکاندا بەتایبەتی ئابوری و بازرگانی و هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا.
سەرۆك کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ هەر سێ باڵیۆز خواست لە راپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکانیان و پتەوترکردنی پەیوەندی دۆستانە لەنێوان عێراق و وڵاتەکانیان.
لای خۆیشیانەوە هەر سێ باڵیۆز خواستی وڵاتەکانیان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانیان لەچوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشدا، دەربڕی
