سەرۆک كۆماری عێراق سەردانی فەڕەنسا دەکات لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی فەڕەنسا
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک كۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە سەردانی فەڕەنسا دەکات لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی تۆماس باخ بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد.
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی فەڕەنسی ئیمانوێل ماکرۆن و تۆماس باخ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوت.
بانگهێشتەکە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دێت کە ڕووداوێکی وەرزشی جیهانییە و ملیۆنەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا چاوەڕێی دەکەن.
مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد یەکێکە لە دیارترین ڕووداوە وەرزشییەکانی جیهان و سەرنجی زۆرێک لە سەرکردەو کەسایەتییە گەورەکان لە سەرانسەری جیهان ڕادەکێشێت و ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق لەم مەراسیمەدا ڕەنگدانەوەی گرنگی وەرزشە وەک پردێکی پەیوەندی و هاوکاری نێوان گەلان.
